سیستمى خوێندن له چاكسازییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێته ئه‌لیكترۆنى
وه‌زاره‌تی كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به هاوكارى رێكخراوى یونیسێف، قۆناغى یه‌كه‌مى به ئه‌لیكترۆنیكردنى خوێندن له چاكسازییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، جێبه‌جێ ده‌كات.
هه‌مزه خۆشناو، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: "به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، ده‌مانه‌وێت به‌ندكراوان له چاكسازییه‌كان خوێندنیان نه‌فه‌وتێت و به‌رده‌وام بن".
جه‌ختی كرده‌وه، كه هه‌رچه‌نده پێشتر له چاكسازییه‌كان خوێندنى كرده‌یى و تاقیكردنه‌وه‌ى هاوشێوه‌ى قوتابخانه‌كان ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام كارێكى قورس و ئاڵۆز بووه، گوتیشی: "بۆیه ده‌مانه‌وێت سیستمه‌كه بكه‌ینه ئه‌لیكترۆنى، كه بریتیه له ڕوونكردنه‌وه‌ى وانه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌كان به‌شێوه‌ى ڤیدیۆ و له ڕێى ئینته‌رنێته‌وه".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه، ڕوونیشی كرده‌وه، كه ئه‌و پڕۆژه‌یه له قۆناغى یه‌كه‌مدا وه‌زاره‌تیان به هاوكاری ریكخراوی یونیسێف وه‌ك تێستێك بۆ ماوه‌ی (9) مانگ له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی ژنان و منداڵان ده‌یخاته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، گوتیشی: "دواى ئه‌وه‌ى زانیمان پرۆژه‌كه سه‌ركه‌وتووه، ئه‌وا ساڵانی داهاتوو له‌سه‌رجه‌م چاكسازییه‌كان ده‌یخه‌ینه گه‌ڕ".
bas news-
