دارا حه‌سه‌ن: دوو بومه‌له‌رزه‌ى تر له هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربه‌ندیخانیان دا
کەمێک پێش ئێستا دوو بومەلەرزەی بەهێز گوندەکانی سنووری دەربەندیخان و شاخی بەمۆی سەر بەپارێزگای ھەڵەبجەیان گرتەوە.
دارا حەسەن، بەڕێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ، ڕاگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا دوو بومەلەرزە پارێزگای ھەڵەبجە و شارى دەربەندیخانیان گرتەوە، خۆشبەختانە ھیچ زەره‌ر و زیانێکی ماددی و گیانی بەدواوە نەبووە".
هه‌روه‌ها، گوتیشی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێش چەند خولەکێک، بومەلەرزكان ڕوویان داوە، بۆیە تائێستا نەمان توانیوە گوڕهكانیان، دیاری بکەین".
بەڕێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، ئاماژەی بەوەشدا، كه بەپێی بۆچوونی شارەزایانی بواری جیۆلۆجی، پێده‌چێت تامانگێکی دیکە بومەلەرزە له شارەکانی ھەرێمی کوردستان بدات، بەڵام ئەو بومەلەرزانە بومەلەرزەی لاواز دەبن و ھێچ زیانێکی بەدواوە نابێت.
bas news-
