حه‌ریری له‌به‌رده‌م لایه‌نگرانیدا: له‌گه‌ڵتان ده‌مێنمه‌وه
سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له به‌یرووت، به سه‌دان له‌و هه‌وادارانه‌ی كه پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی و به‌شداریكردنی له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌ی چووبوونه به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی، پێیڕاگه‌یاندن ''له‌گه‌ڵتان ده‌مێنمه‌وه و قۆناغه‌كه پێكه‌وه تێپه‌ڕ ده‌كه‌ین.. پێكه‌وه ده‌مێنینه‌وه و ته‌واوكه‌ری یه‌كتریش ده‌بین.. تا ببین به هێڵی به‌رگری له لوبنان و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی و عه‌ره‌بایه‌تیی لوبنان.''
به‌رله‌وه‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ببینێ، (حه‌ریری) له ڕێوڕه‌سمی سه‌ربه‌خۆیی لوبناندا به‌شداری كرد. ئه‌و پاش له سێ حه‌فته له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له وڵاتی سعوودیاوه، له‌سه‌ر داوای (میشێل عۆن) سه‌رۆكی لوبنان، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی خۆی له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاند.
kdp-
