پووتین و ڕوحانی، پێش گه‌یشتنی ئه‌ردۆغان كۆ بوونه‌ته‌وه
ئه‌م پێشنیازه‌ی (پووتین) له چوارچێوه‌ی به‌ستنی لووتكه‌ی سوچی بوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی توركیا و ئێران له باشووری ڕووسیا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
(پووتین) گوتی: ''سه‌رباری ئه‌و وێرانكارییه گه‌وره‌یه، ده‌كرێ پێكه‌وه بیر له دارشتنی به‌رنامه‌یه‌كی درێژخایه‌ن بكه‌ینه‌وه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا.''
سه‌رۆكی ڕووسیا گوتیشی: ''كۆششی ڕووسیا، ئێران و توركیا ڕێگر بووه له‌وه‌ی سووریا له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵبوه‌شێ، هه‌روه‌ها سنووریان بۆ ئه‌و شه‌ڕه نێوخۆییه دانا كه ساڵانێكه به‌رده‌وامه''، ئه‌و ده‌ڵێ ''ده‌كرێ له‌وه دڵنیا ببینه‌وه كه له قۆناغێكی نوێداین كه بوار له‌به‌رده‌م چارهكردنێكی حه‌قیقی بۆ كێشه سیاسییه‌كان ده‌كاته‌وه.''
به‌گوێره‌ی ئاژانسی 'تاس'ی ڕووسیایی، به‌ر له گه‌یشتنی (ئه‌ردۆغان) به ڕووسیا، (ڕوحانی) دووقۆڵی و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی كورت، له‌گه‌ڵ (پووتین)دا كۆ بووه‌ته‌وه.
kdp-
