یەکەم بەفری ئەمساڵ لەچیایەکی پێنجوێن باری
بەھادین حەسەن، لێپرسراوی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی پێنجوێن، رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا کۆی ڕێژەی باران بارینی ئەمساڵی سنووری شارۆچکەی پێنجوێن و دەوروبەری، زیاترە لە(85) ملم، لەکاتێکدا ساڵی پار ئەم کاتانە کۆی ڕێژەی باران بارین تەنیا 14 ملم بوو".
لێپرسراوی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی پێنجوێن، ئەوەشی خستە روو،: "بەپێی ئەو رێژەیە بێت، بارانی ئەمساڵی سنوورەکەمان بەڕێژەیەکی زۆر زیادی کردووە و زیاتر لەدوو ھەفتەش دەبێت لەسنوورەکەماندا پەڵەی داوە".
گوتیشی: "ئەمڕۆ یەکەم بارینی بەفری ئەمساڵ لەکوێستانەکانی گوندی سمایلاوای ناوچەی چەمی شلێری سەر بەشارۆچکەی پێنجوێن باری".
باسنیوز
