چارەنووسی پۆستەکەی ھەڤاڵ ئەبووبەکر لە نێوان یەکێتیی و گۆڕان یەکلایی نابێتەوە
ئەکرەم شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: "ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە، بۆ ئەوەی ھەڤاڵ ئەبووبەکر، بەفەرمی پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەربگرێت، ھەرچەندە ڕێکارە یاساییەکان بۆ ئەو پۆستە لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزکراوەتەوە، بەڵام بەپێی یاسا دەبێ لەماوەی ١٥ ڕۆژدا ھەموو ڕێکارە یاساییەکان بچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، کەچی ئێستا ١٥ ڕۆژەکە تەواو بووە و نازانین بۆچی چارەنووسی پۆستەکە یەکلای نەبووەتەوە".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی روون کردەوە، کە نازانێ ئەو پۆستە ھەڤاڵ ئەبووبەکر دەدرێت یان نا، گوتیشی: "بەڵام ھەفتەی پێشوو ھەڤاڵ ئەبووبەکر، لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد کەوا ئەم ھەفتەیە پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەردەگرێت، کەچی تائێستا پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەرنەگرتووە، بێگومان وەڵامی کۆتایی ئەو پۆستە لای ئەنجومەنی وەزیران وھەڤاڵ ئەبووبەکرە.
باسنیوز
