تورکیا هەڕەشە لە شارێکی کوردستان دەکات

 تورکیا هەڕەشە لە شارێکی کوردستان دەکات
وەزیری بەرگریی تورکیا هەڕەشە لە شارێکی کوردستان دەکات و سەرکردەیەکی ناسراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ش وەڵام دەداتەوە.

رۆژی چوارشەممە 22/11/2017، نورەدین جانیکلی، وەزیری بەرگریی تورکیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کە ”مەترسییەکی راستەقینە“ لە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان دروست بووە و ”پێویستە لەناوی ببەین“.

پێشتر موراد قەرەیلان، سەرکردەی باڵای سەربازیی پەکەکە لە وەڵامی هەڕەشەی تورکیا لە دژی عەفرین، رایگەیاندبوو، ئەگەر ئەو وڵاتە هێرش بکاتە سەر ئەو شارە، ئەوا ”لێیان دەکەینە گۆڕستان“.









باسنيوز
Top