وەزیری پێشمەرگە هەواڵێک ڕەتدەکاتەوە

وەزیری پێشمەرگە هەواڵێک ڕەتدەکاتەوە
سەبارەت بە هەواڵێک کە رۆژی سێشەممە (٢١ی تشرینی دووەم ٢٠١٧) لە هەندێ ماڵپەڕی کوردیدا بڵاو کراوەتەوە، گوایە وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان شاندی سەربازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، لێدوانی داوە، راگەیەندراوی نوێی بڵاو کردووەتەوە.



نووسینگەی کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت، لە روونکردنەوەیەکدا سەرلەبەری ئەو هەواڵەی رەت کردەوە و رای گەیاند: ”بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین، کە ئەو هەواڵە سەرلەبەری ناڕاست و بێ بنەمایە".


هه‌روه‌ها جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ”جەنابی وەزیر هیچ لێدوانێکی بۆ ئەو ماڵپەڕە، لەبارەی هیچ پرس و بابەتێکەوە نەداوە و هەواڵەکە هەر هەمووی دوور له راستى و دروستکراوە“.

BAS NEWS-
Top