میدیای توركیا: ئەمریکا 120 ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی بە پەکەکە داوە
ئاژانسی هەواڵی (ئانادۆڵو)ی توركی، لە سەرچاوەکانی حەسەکەوە بڵاوی كردووەتەوە، سوپای ئەمریکا ھەفتەی رابردوو 120 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و دژە مینی رادەستی رێکخراوی پەکەکە/پەیەدە کردووە کە لە دەروازەی سنووری سیمیلکای سنووری عێراق-سووریا تێپەڕ بووە.
ئاماژە بەوە کراوە کە رێکخراوەکە لە ئامادەکاریدایە بۆ گواستنەوەی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و سەدان چەکداری بۆ شارۆچکەی عەفرینی ھاوسنووری شاری ھاتای تورکیا هێناوە.
بۆ گواستنەوەی کاروانەکە، پەکەکە/پەیەدە پێویستی بە بەکارھێنانی کۆریدۆری حەلەبی ژێر کۆنترۆڵی رژێمی بەشار ئەسەد و گرووپەکانی لایەنگری ئێران ھەیە.
ئەمریکا پێشتریش بە ھەمان شێوە لە عێراقەوە ھەزاران بارھەڵگری بۆ سووریا گواستەوە و تیایدا چەک و ئۆتۆمبێل و پێداویستی سەربازیی رادەستی پەکەکە/پەیەدە کردبوو
BAS NEWS-
