ملیارێک دینار دەخرێتە سەر ئەو بڕە پارەیەی بۆ دەربەندیخان تەرخان کراوە
ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕی ملیارێک دینارى بۆ زیانلێکەووتوانی بومەلەرزەکەی شارۆچکەی دەربەندیخان تەرخان دەکات.
عومەر ئەحمەد ئەمین، (لەبری) پارێزگاری سلێمانی ڕاگەیاند: "ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی یەك ملیار دینار بۆ چاككردنەوەی زیانەكانی بەنداوی دەربەندیخان دەربڕی".
هه‌روه‌ها، گوتیشی: "پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم ڕەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی یەك ملیار دینار بۆ چاككردنەوەی تۆڕی ئاو و كارەبای دەربەندیخان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها 160 ملیۆن دینار بۆ بواری پەروەردەیشاره‌كه ته‌رخانكرد".
شەوی یەكشەممە 12ی تشرینی دووه‌می2017، بوومەلەرزەیەكی بەهێز هه‌رێمى كوردستان و كوردستانى ڕۆژهه‌ڵات و پارێزگاكانى عێراقی هەژاند، كه به‌هۆى ئه‌و بومه‌له‌رزه‌وه له هه‌رێمی كوردستان هه‌شت كەس گیانیان لەدەستدا و 321 كەسیش بەهۆی ترسان و برینداربوونەوە رەوانەی نەخۆشخانەکان کران.
BAS NEWS-
