یۆنامى بۆ عێراق: ده‌بێت بودجه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان خه‌رج بكرێت
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كی توندا، داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كات، به "په‌له و بێدواكه‌وتن" له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ست به‌گفتوگۆ بكاته‌وه، هه‌روه‌ها به‌شه بودجه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش خه‌رج بكات، فڕۆكه‌خانه‌كانیش بكاته‌وه.
نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ى داداگاى فیدڕاڵیی عێراق كه له باره‌ى ڕیفراندۆمى كوردستانه‌وه، كه دوێنێ دووشه‌ممه 20/ 11/ 2017 ده‌ریكرد، به‌یاننامه‌یه‌كی بلاو كرده‌وه و تێیدا ڕای گه‌یاندووه: "داوا له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین، ڕێز له بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى و ده‌ستوورى بگرن، هه‌روه‌ك پێویسته هه‌مووان ڕێز له ده‌ستوور بگرن".
نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یۆنامى) هانى هه‌ردوو حكوومه‌تى فیدڕاڵ و هه‌رێمى كوردستان ده‌دات، "به‌په‌له و بێدواكه‌وتن" ده‌ست به‌گفتوگۆكردن بكه‌ن و هه‌موو كێشه‌كانى نێوانیان، به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
جه‌ختیش ده‌كرێته‌وه، كه پێویسته له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى به‌ڕووى گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ك پێویسته له باره‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى گشتى عێراق، ڕێككه‌وتن بكرێت و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانیش، بدرێت.
(یۆنامى) هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌یدا، داوا ده‌كات سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى هه‌رێمى كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ڕێگه‌یان لێنه‌گیرێت، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له دانیشتنه‌كاندا بكه‌ن و ئه‌ركى خۆیان له كاره‌كه‌یاندا ببینن، به‌تایبه‌ت له یاسایه‌كی وه‌كو بودجه‌ى گشتیی.
هه‌روه‌ها هانى هه‌ردوولا ده‌دات، به‌رده‌وام بن له هه‌ماهه‌نگى باڵا له‌باره‌ى پرسه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به‌ریه‌ككه‌وتن ڕوو نه‌دات، جه‌ختیش ده‌كرێته‌وه له‌وه‌ى، دژ به به‌كارهێنانى هێز و لێدوانى دژبه‌یه‌كن.
BAS NEWS-
