"بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی دژی دەستووری عێراقە"
پارێزه‌ر له دادگای كه‌سیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، (كارزان سه‌لام) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''دادگای فیدراڵی لە میژووی دروستبوونیدا هیچ کات بە ڕێکاری یاسایی و دەستووری کاری نەکردووە لە دوای ساڵی ۲٠٠٥ەوە کە دەستووری عێراق لە لایەن خەڵکی عێراقەوە دەنگی لەسەر درا، چەندین جار پیشێل کراوە، کەچی ئەو دادگایە بێدەنگ بووە، بە نموونە ماددەی 140 كه ده‌بوو هه‌ر ساڵی 2007 جێبه‌جێی بكرایه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ئاماده‌ی جێبه‌جێیكردنی نه‌بوون، ئه‌و دادگایه‌ش هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه.''
له‌باره‌ی بڕینی قووتی هاووڵاتییانی كوردستان و پێشێلكردنی دەستوور و نه‌بوونی هه‌ڵوێستی دادگای فیدڕاڵی عێراق، (كارزان سه‌لام) ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: ''پاش ئەوەی سالی ٢٠١٤ بڕیاری بڕینی قووتی هاووڵاتییانی كوردستان له لایه‌ن تاكه شه‌خسێكه‌وه درا و نزیکەی سێ ساڵ زیاترە مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بڕاوه، ئەو دادگایە بێدەنگ بوو، لەگەڵ ئەوەی پەرلەمانتارێکی کورد لە لیستی پارتی سکالای تۆمار کرد، بەڵام وەڵام نەدرایەوە، بۆیه ده‌توانین بڵێن ئه‌و دادگایه بووه‌ته دهستكهلای چه‌ند سیاسییەك و ئه‌جێندای ئه‌وان جێبه‌جێ ده‌كات.''
له‌باره‌ی بڕیاره دەستووری و نادەستوورییهكانی دادگای دەستووریی عێراقەوە ئه‌و پارێزه‌ره ده‌ڵێت: ''ئەو دادگایە دەستوورییە یان نا، بۆ خەڵکی کوردستان گرنگ نییە، کە ئەو دادگایە لە کوێی دەستووردایە، چونکە خەڵکی کوردستان بڕیاری ئەوەی داوە کە جیا ببێتەوە لە حکوومەتی ناوەندیی عێراق و بڕیاری گشتپرسی کە نزیکەی ۳ ملیۆن و نیو هاووڵاتیی کوردستان بە (بەڵێ) دەنگیان دا لە دەرەنجامی ئەو هەموو پیێشێلکارییە بوو کە بە درێژاییی ساڵانی ڕابردوو دژی خەڵکی کوردستان ئەنجام درا، هیچ دادگا و دهسهڵاتێكیشمان نه‌بینی، ڕێگه بگرێت له پێشێلكردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، کە به‌غدا 55 مادده‌ی دەستووریی پێشێل كردووه.''
KDP-
