ناوەندی توێژینەوەی پەرلەمانی ئەورووپا راپۆرتێکی لەسەر ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە یەکێتیی ئەوروپا، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاو کردووەتەوە، کە ناوەندی توێژینەوەی پەرلەمانی ئەورووپا، (European Parliamentary Research Service)، کە ناوەندیکی سەربەخۆیە و راپۆرتێکی شیکاری لە سەر ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان بڵاو کردووەتە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو: "راپۆرتەکە باسی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ریفێراندۆم لە ھەرێمی کوردستان بە گشتی دەکات و لە بەشێکی راپۆرتەکەدا لایەنە یاسایەکەی گشتپرسی دەخاتەروو، بە بۆچوونی راپۆرتە شیکارییەکە دەستووری عێراق رێگری لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناکات کە ریفراندۆم ئەنجام بدات".
ئاژگەیی، جەختی لەوەش کردووەتەوە: "دەرەنجامی ئەو توێژینەوە بێ لایەنانە ئەو راستیەمان بۆ دەردەخات کە بۆ یەکلاکردنەوە یاسایی بوونی ریفراندۆم گونجاورترین رێگە سوود وەرگرتنە لە لایەنی سییەم کە پرۆفیشیناڵ بێت و لە دەرەوەی حکوومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بێت".
باسنيوز
