ئاسایشى كه‌ركووك: میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی هه‌ڵمه‌تى ڕه‌شبگیريی هاووڵاتییانیان ده‌ست پێكردووه
عه‌قید (ئدریس ڕه‌فعه‌ت)، به‌رپرسی به‌شى حه‌ره‌كاتى ئاسایشى كه‌ركووك ڕاىگه‌یاند: "هه‌ڵمه‌تى ڕه‌شبگیریی له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه ده‌ستى پێكردووه، ده‌ستگیر كراوه‌كانیش به‌پێی ئه‌و دادگا سه‌ربازییه‌ى كه له سه‌بازگه‌ى كه‌یوان له باشوورى كه‌ركووك دانراوه، دادگایى ده‌كرێن".
به‌رپرسه‌كه‌ى ئاسایش، باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به پێی خواستى خۆیان هاووڵاتییان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، هه‌ندێكی دیكه‌ش به پێی لیستێك ده‌ستگیر ده‌كرێت، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر بزانن له ناوچه‌یه‌ك كه ماڵی كه‌سانى ناودارى تێدایه، كه‌سانێك جووڵه‌یان هه‌یه، ده‌ستگیری ده‌كه‌ن".
ئه‌و دادگا سه‌ربازییه‌ى كه له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه له سه‌ربازگه‌ى كه‌یوان دامه‌زراوه، گواستراوه‌ته‌وه بۆ بۆ گه‌ره‌كى (تسعین) كه گه‌ڕه‌كێكى توركمان نشینه.
باس‌نیوز
