راپەڕین.. ئەمساڵ 14 ھاووڵاتی خنکاون
حسێن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی راپەڕین، ڕایگەیاند: "لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە ناو ئاوی ڕووبار و دەریاچەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین، 14 ھاووڵاتی خنکاون کە دوانیان لە بیرێکی ئاودا بووە بەھۆی نەمانی ئۆکسجینەوە".
دەربارەی ھۆکاری خنکانی ئەو ھاووڵاتییانە، ئەوەشی خستە روو، کە بەھۆی مەلە نەزانین، ساردی ئاوەکە و کەوتنە ناو ئاوەوە، ئەو ھاووڵاتیانە خنکاون، توانراوە تەرمی ھەمووشیان بھێندرێتە دەرەوە، تەنیا دوو راوکەر نەبێت، کە ھەفتەی رابردوو، خۆیان و بەلەمەکانیان کەوتنە نێو ئاوی دەریاچەی دوکان.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین، ئاشکراشی کرد، کە 20 ھاووڵاتی دیکە لەلایەن تیمەکانی مەلەوانی و ھاووڵاتییانەوە لەخنکان ڕزگار کراون".
باسنیوز
