ھەولێر.. ترافیک لایتێکی دیکە داخرا
فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەراەیتی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، رای گەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 21/11/2017، داخستنی ترافیکی بنەسڵاوەی نوێ، چوویە بواری جێبەجێکردنەوە".
گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆ، ئەوەشی خستە روو، کە بەداخستنی ئەم ترافیکە، تەنیا کردنەوەی جوتسایدەکەی بنەسڵاوە، ئەمڕۆ چۆڵییەکی تەواو بەشەقامەکەوە دیاربوو، ھاوکات جەنجاڵی لە چوار ریانەکە کەم ببوویەوە.
گوتیشی: "بەھیوای ئەوەی کاری باشتری بەدواوە بێت، تاکو دوایین ترافیک لایت لە ھەولێر ناھێڵین و ئێمەش دەچینە رێزی شارە پیشکەوتووەکان کەچوار ریانەکانیان کەم کردووەتەوە و ھەمویان کردووە بە دووریان".
باسنيوز
