پەرلەمانتارێک: ڕێككه‌وتنى سیاسی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نزیكه
نه‌جیبه نه‌جیب، په‌رله‌مانتاری پارتى له په‌رله‌مانى عێراق ڕاىگه‌یاند: "دواى هه‌ولێكى زۆر بڕیاردرا پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى سه‌رانسه‌رى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵی 2014، 2015 و 2016 خه‌رج بكرێت، كه بڕه‌كه‌ى تریلیۆنێك و 658 ملیار دیناره له‌و بڕه‌ش پشكى هه‌رێمى كوردستان 770 ملیار دیناره، هه‌روه‌ها پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى سه‌رانسه‌رى عێراق بۆ ساڵی 2017 نزیكه‌ى 247 ملیار دیناره له‌وه‌ش پشكى هه‌رێمى كوردستان 47 ملیاره".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له په‌سه‌ند كردنى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران له ساڵی 2017 ده‌كات و ده‌ڵێت: "دواى په‌سه‌ندكردنى پێدانى پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران، له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه بڕیارى داخستنى فایلی پێدانى گه‌نمى جووتیارانى دا كه بڕه‌كه‌ى تریلیۆنێك و 800 ملیار دیناربوو".
نه‌جیبه نه‌جیب، باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانییه‌وه داوای 800 ملیار دینار له وه‌زاره‌تى دارایی عێراق كراوه كه هى ساڵی 2014 و 2015یه و بڕه‌كه‌ش دابین كراوه و ته‌نیا دابه‌ش كردنى ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه فریاى دابه‌شكردنى پاره‌ى 2016 نه‌كه‌ون، ده‌شڵێت: "مزگێنى ده‌ده‌ینه جووتیاران خۆمان كه هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌لاى حكوومه‌ت هه‌یانه پێیان ده‌درێته‌وه".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى پارتى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه هه‌ندێ جار دواكه‌وتنى پاره‌ى جوتیاران به‌هۆی هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌یه و نابێ چاوه‌ڕوانى به‌غدا بكه‌ن تا پاره‌كه بنێرێ، ده‌شڵێت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بڕیاردراوه له ڕێی وه‌زاره‌تى بازرگانیه‌وه پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران خه‌رج بكرێ، ئه‌وه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌یه كه ڕێككه‌وتنی سیاسی نزیكه و پاره‌ى دیكه‌ش بۆ هه‌رێمى كوردستان ڕه‌وانه ده‌كرێ، به‌ڵام نازانرێ كه‌ى".
باس‌نیوز
