لە ھەولێر دوو ئافرەت بە تۆمەتی دزی دەستگیر دەکرێن

 لە ھەولێر دوو ئافرەت بە تۆمەتی دزی دەستگیر دەکرێن
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، ئەو دوو ئافرەتەیان دەستگیر کردووە، کە "چەندین تاوانی دزییان ئەنجام داوە".

ئەمڕۆ سێشەممە 21/11/2017، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، ڕاگەیاندراوێکی فەرمی لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردووەتەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، کە ئەو دوو ئافرەتەی لە دووکانێکی شاری ھەولێر خەریکی دزی بوون، پۆلیسی ھەولێر توانیویەتی دەستگیریان بکات، دوای دەستگیرکردنیشیان، دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە کە "چەندین تاوانی دزییان ئەنجام داوە".

لەبارەی ئەم دوو ئافرەتە، دوێنێ دووشەممە، پۆلیسی ھەولێر گرتە ڤیدیۆیەکی ئەم دوو ئافرەتەی بڵاو کردەوە، کە لە دووکانێکی جلوبەرگدا، خەریکی دزی بوون، پۆلیسیش داوای لە ھاووڵاتییان کرد، کە ئەگەر زانیارییان لەبارەی ئەم دوو ئافرەتەوە ھەیە، پۆلیسی لێ ئاگادار بکەنەوە، ئەمڕۆش ئەو ئافرەتانە دەستگیر کران.








باسنيوز
Top