لێژنەی ناوخۆی پەرلەمان: خەڵکی خۆمان ناکەینە قوربانیی ئەوەی بڵێین کەرکووک ئارامە

 لێژنەی ناوخۆی پەرلەمان: خەڵکی خۆمان ناکەینە قوربانیی ئەوەی بڵێین کەرکووک ئارامە
ئەندامێکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنی خۆجێی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "ئەو هەوڵانەی دەدرێن گوایە بۆ ئەوەی رێگای هەولێر- کەرکووک بکرێتەوە، سەر ناگرێت، چونکە موزایەدەی سیاسی ناکرێت و شوێنی ئارامی و ژیان و گوزەرانی خەڵک بگرێتەوە".



چەند پەرلەمانتارێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، داوا دەکەن کە ڕێگای هەولێر کەرکووک بکرێتەوە، ئەوەش لەپێناو ئەوەی خەڵک بۆ کەرکووک هاتوچۆ بکات.



لەمبارەوە ئاواز حەمید ئەفەندی، ئەندامی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنی خۆجێی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: "ماوەیەکە هەندێک پەرلەمانتار بەتەمان فشار دروست بکەن گوایە ئەو ڕێگایە بکرێتەوە، بەڵام دڵنیایی خەڵکی کوردستان دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک ناکرێت خەڵکی خۆمان بکەینە قوربانیی ئەوەی بڵێین شاری کەرکووک ئارامە و هیچ گەرەنتییەک بۆ هاووڵاتیانی سڤیل لەو رێگایە نییە، چونکە حەشدی شەعبی ناوی خەڵکیان لایە و ڕۆژانەش هەڵدەکوتنە سەر مالی خەڵک و چ بگاتە ئەوەی خەڵکی لە شارەکانەوە بڕوات بۆ کەرکووک".



ئەو ئەندام پەرلەمانە لە درێژەی لێدوانەکەیدا گوتیشی: "ئەوە بریارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی هەولێر لەپێناو موزایەدەی سیاسیی خەڵک ناکەینە قوربانی و کێ گەرەنتی لەو پەرلەمانتار و لایەنانە وەردەگرێت، فەرموون بڕۆنەوە"



باسنیوز
Top