پیرانشار.. پێنج کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوونە قوربانی

 پیرانشار.. پێنج کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوونە قوربانی
لە سنووری پیرانشار بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران چوار کۆڵبەر کوژران و بریندار بوون و کۆڵبەرێکی دیکەش بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لەدەست داوە.



بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 2017/11/21 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە کە کوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی سێ کۆڵبەری دیکەی لێ کەوتووەتەوە.



ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لەدەست داوە "حەسەن مورادی" ڕاگەیەندراوە.



بەپێی هەمان سەرچاوە، ناسنامەی دوو کۆڵبەرە بریندارەکە بریتییە لە "رەحمان مەحموود نەژاد و سمکۆ ئەحمەدی" کە ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دان.



لەلایەکی دیکەوە و هەر دوێنێ کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بەناوی "لوقمان واحیدی" لە شوێنێک بە ناوی "کانی خودا" کەوتووەتە سەر مین و لاقێکی لە دەست داوە.




باسنيوز
Top