بەهۆی قەرزارییەوە کارەبای پرۆژهى چاڤی لاند بڕدرا
لێپسراوی ڕاگەیاندی بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی، ڕایگەیاند، پرۆژهى (چاڤی لاند) زیاتر لە 445 ملوێن دینار قەرزارە و چەندین جار بۆیان کراوە بەقیست، بەڵام ئامادە نهبوون پارەکە بدەنەوە، بۆیە بەبڕیاری بەڕێوبەری گشتیی کارەبایی سلێمانی، کارەبای پرۆژهكه بڕاوە.
سیروان محەمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی کارەبای سلێمانی ، ڕاگەیاند: "بەبڕیاری بەڕێوهبەری گشتیی کارەبایی سلێمانی، کارەبای چاڤی لاند بڕاوە، چونکە پارەیەکی زۆر قەرزارن، كه زیاتر له 445 ملیۆن دینار دهبێت و چەندین جار بۆیان کراوە بە قیست، بەڵام هەر پارەکەیان نەداوەتەوە".
لهبارهى جیاوازى له نرخى كارهباى شوێنێكى گهشتیاریی بۆ شوێنێكى دیكهى بازرگانى، ئهو بهرپرسهى، گوتی: "ھیچ جیاوازییەک لە نرخی کارەبا لەگەڵ شوێنەکانی دیکە نەکراوە و هەمووی یەک نرخی کارەبای بۆ دیاری کراوە".
جەختی لەوەشکردەوە، تاوەکو ئەو کاتەی پارەی کارەباکە نهدهنهوه، کارەبای پرۆژهى چاڤی لاند به پچڕاوى دهمێنێتهوه.
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی کارەبایی سلێمانی باسی لەوەشکرد، كه هیچ کۆمپانیا و خاوەنی یەکە نیشتەجێبووەکان، مافی ئەوەیان نییە کارەبای هاووڵاتیان ببڕن بەبێ ئهوهى قائیمقامی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاگادار بكهنهوه، گوتیشی: "شەوی ڕابردوو لە یەکە نیشتەجێبوەکانی کورد سیتی 1، لەلایەن کۆمپانیای نالیاوە بەشێوەیەکی نایاسایی کارەبای چەند ماڵێک بڕدراوه، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەکاتی بڕینی کارەبای نیشتمانی و مۆلیدەی ئەهلی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاگادار بکەنەوە".
bas news-
