به‌رپرسێكى یه‌كێتى: دۆخى خورماتوو هێور نابێته‌وه تا هێزه كوردستانییه‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه
شه‌لال عه‌بدول، قائیمقامى خورماتوو، كه له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتى نیشتمانی ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتووه، ڕاگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕیككهوتنهى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ناوخۆی عێراق و په‌رله‌مانتاره‌كان كردمان بۆ هێنانى فه‌وجێك له لیواكانى سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام دیاره ناڕه‌زایه‌تى و قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌بووه، بۆیه حه‌یده‌ر عه‌بادى ئه‌و بڕیارانه‌ى ڕاگرتووه، به‌ڵام به پێی زانیارییه‌كانم له‌م ڕۆژانه‌دا لێژنه‌یه‌كى عێراقى كه له چه‌ند په‌رله‌مانتارێك و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر پێكدێت، سه‌ردانى شاره‌كه ده‌كه‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، كه سه‌ره‌ڕای پێشێلكارییه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى خورماتوو، پێویسته تاڕاده‌یه‌ك ته‌قه‌كردن له شاره‌كه‌دا نه‌مێنێت، هه‌روه‌ها پێویستیه هێزه‌كانى پۆلیسى خۆجێی و پۆلیسى دارستان و پێشمه‌رگه له خورماتوودا هه‌بن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت دۆخه‌كه هێور بكرێته‌وه، گوتیشی: "ئه‌وه‌ى ئێستا ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ى دروست كردووه، بوونى یه‌ك هێزه كه له یه‌ك پێكهاته و یه‌ك نه‌ته‌وه پێكهاتووه، بۆیه ده‌بێت دۆخه‌كه به هاوسه‌نگى و هاوبه‌شى بێت".
له ڕۆژى 16ی ئۆكتۆبه‌ر میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبی و فه‌یله‌قى قودسى سه‌ر به سوپاى پاسدارانى ئێران، به هاوكاری گرووپێكى ناو یه‌كێتى ناوچه‌كانى كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانی دیكه‌یان داگیر كرد.
bas news-
