ئیداره‌ى گه‌رمیان هۆشداریی ده‌داته دانیشتووانی ناوچه‌كه
به‌هۆى ناسه‌قامگیره‌ى و گۆڕانكاریی خێرا له كه‌شوهه‌وا و مه‌ترسی هه‌ره‌سهێنان، ئیداره‌ى گه‌رمیان داوا له هاووڵاتیان ده‌كات ڕێگاى قه‌دپاڵى شاخه‌كان به‌كارنه‌هێنن.
ئیداره‌ى گه‌رمیان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى نێردراوه، ڕایده‌گه‌یه‌نێت "پێشبینییه‌كانى باران بارین باس له ناسه‌قامگیرى و گۆڕانكاریی خێراده‌كه‌ن له كه‌شوهه‌واى ناوچه‌كه‌دا، بۆیه له ئه‌گه‌رى دابارین و به‌رده‌وامى ئه‌و حاڵه‌ته‌دا پێویسته به‌كارهێنه‌رانى ئه‌و ڕێگایانه‌ى نزیكى قه‌دپاڵى شاخه‌كانن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگاكانیان به‌كارنه‌هێنن".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه"ڕه‌نگه به‌هۆى لێكه‌وته‌ى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو، هێشتا مه‌ترسی هه‌ره‌سهێنان له‌و جێگایانه‌دا مابێت".
له پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلێكى باران بارین هه‌رێمى كوردستان و سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیانى گرتووه‌ته‌وه و به‌پێى پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌وا ڕۆژانى سێشه‌ممه و چوار شه‌ممه ئه‌گه‌رى باران بارینى زۆر و درووست بوونى لافاو له‌هه‌ندێ شوێن هه‌یه.
bas news-
