حکوومەتی هەرێم ١ ملیار دیناری بۆ گرفتی ئاو و کارەبا لە دەربەندیخان و ٣٠٠ ملیۆنیشی بۆ زیانی بۆمەلەرزە تەرخان کرد

حکوومەتی هەرێم ١ ملیار دیناری بۆ گرفتی ئاو و کارەبا لە دەربەندیخان و ٣٠٠ ملیۆنیشی بۆ زیانی بۆمەلەرزە تەرخان کرد
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی داراییی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ٣٠٠ ملیۆن دیناری بۆ زیانی بومەلەرزە بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و دەربەندیخان تەرخان کرد.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
وەزارەتى دارایى و ئابوورى ڕایدەگەینێت: سەبارەت بەو بومەلەرزەیەی كە بووەتە هۆی گەیاندنی زەر و زیانی گیانی و ماڵی، لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، دەربەندیخان)، لە كاتی ئەم كارەساتەدا، وەك پێشینەی بەردەست بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش و كارە هەنوكەییەكان، بڕی (٣٠٠) ملیۆن دینار تەرخان كرا بەم شێوەیە لای خوارەوە:
١- بڕی (١٠٠) سەد ملیۆن دینار بۆ پارێزگای سلێمانی.
٢- بڕی (١٠٠) سەد ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە.
٣- بڕی (١٠٠) سەد ملیۆن دینار بۆ ئیدارەی گەرمیان.

لە كاتی ئێستاشدا لەسەر ڕاسپاردەی (سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران)، بڕی (یەك ملیار) دینار لە لایەن (وەزارەتی دارایی و ئابووری) تەرخانكراوە بۆ چاككردنەوەی گیروگرفتەكانی ئاو و كارەبا لە شارۆچكەی (دەربەندیخان) لەسەر داواكاریى پارێزگاى سلێمانى.


kdp-
Top