حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داوا ده‌كات پێداچوونه‌وه به پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى عیراقدا بكرێت
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠/١١/٢٠١٧ به سه‌رۆكایه‌تیى (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونی (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكوه‌زیران له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، باسى له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و نامانه كرد كه له سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌رەوه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاوه پێى گه‌یشتوون، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر دیداریان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا له عیراق و ڕایگه‌یاند كه هه‌موویان پشتگیری‌یان بۆ حكوومەتێكى به‌هێزى هه‌رێمى كوردستان بۆ قۆناغى ئێستا دووپات كردۆته‌وه، ئاماده‌ییشیان نیشان داوه كه بۆ دیالۆگێكى جددیى نێوان هه‌ردوولا له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هاوكارى بكه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیران ڕایگه‌یاند بۆ تاوتوێكردنى دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران سه‌ردانى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هەرێمى كوردستان ده‌كه‌ن و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه تێپه‌ڕاندنى دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان، یه‌كڕیزى و ته‌بایى ده‌خوازێت. بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كانیش له‌گەڵ به‌غدا، دیالۆگ و گفتوگۆى سیاسى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور به تاكه ڕێگه‌ى چاره‌سه‌ر له قه‌ڵه‌م دا.
له‌سه‌ر ئه‌نجامى سه‌ردانى حه‌فته‌ى ڕابردووى شاندى باڵاى حكوومه‌ت بۆ ناوچه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كانى ڕاسپارد كه به‌پێى توانا كار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى پلان و پڕۆژه‌كانى چاكسازى كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش پرۆژه‌ى چاكسازى و نوێبوونه‌وه له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى كه چاكسازیى بوارى داراییى گشتى و كه‌رتى وه‌زیفه‌ى گشتى له‌خۆ ده‌گرت، وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانیش ڕاسپێردران كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه گشتییه‌كان و زیادكردن و هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوهه‌كانى داهات بكه‌ن، ئه‌مه وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له وردبینیكردنى داهاته گشتییه‌كان و شهفافیه‌ت و چاكسازى و ڕێكخستنى داراییى گشتى بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانى دارایى.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جارێكى دیكه‌ش دووپاتى كرده‌وه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى فیدراڵ ئاماده‌ى دابینكردنى بودجه و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان بێت، ده‌بیت چاوخشاندنه‌وه‌ى پێویست به پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عیراقى فیدراڵ‌دا بكرێت، به جۆرێك هه‌رێمى كوردستان به‌شه بودجه‌ى دادپه‌روه‌رانه‌ى خۆى له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عیراقدا به‌ده‌ست بهێنێت كه ئه‌مه‌ش پێویستى به دانوستانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراقى فیدراڵ هه‌یه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر گۆڕانكارى له بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نیشان دا كه تایبه‌ته به ڕێكخستنه‌وه‌ى كرێ و ڕسوومات و سزا داراییه‌كانى تایبه‌ت به تۆماركردنى كۆمپانیاكان و بریكاره بارزگانییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، به‌مه‌به‌ستى هاندانى كه‌رتى تایبه‌ت و ئاسانكارى له بوارى دامه‌زراندن و تۆمارى كۆمپانیاكان و گه‌یشتن به پێوه‌ره نێودهوڵه‌تییهكانى ئه‌م بواره، كه له‌لایه‌ن بانكى نیوده‌وڵه‌تییه‌وه داڕێژراون.
له كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا به دانانى ڕه‌سمى به‌كاربردنى ناوخۆیى له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى تووتن و جگه‌ره و نێرگه‌له، به جۆرێك ته‌واوى داهاتى ئه‌م ڕه‌سمه ته‌نها بۆ مه‌به‌سته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جگه‌ره‌كێشان و نێرگه‌له خه‌رج بكرێته‌وه.
kdp-
