پەیەدە لە ئیدلب سوپای توركیای كردە ئامانج
بە گوێرەی هەواڵێكی تەلەفزیۆنی (ئێن تی ڤی)، پەیەدە لە ڕێگەی نێوان عەفرین و حەلەب ناوچەی "دارەت عیزەت"ی سەر بە ئیدلبیان بە تۆپ بۆردومان كردووە، سوپای توركیایش بە گوللە وەڵامی داوەتەوە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە جگە لەوەی پەیەدە بنکەی سەربازیی توركیا كردووەتەوە ئامانج، بەڵام 2 تۆپ بەر ناوچەیەكی سڤیل كەوتووە كە هیچ هێزێكی سەربازی لێ نییە.
هەر لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەو پەلامارەی پەیەدە هیچ زیانێكی گیانی بە دوای خۆیدا نەهێناوە، بەڵام دەزگای سەربازیی توركیا هەڕەشە دەكات بەوەی پەیەدە یاری بە ئاگر دەكات.
باسنيوز
