سەرکردەیەکی یەکگرتوو: ھیچ دامەزراوەیەک ناتوانێت ڕیفراندۆمەکەی ھەرێمی کوردستان ھەڵبوەشێنێتەوە

 سەرکردەیەکی یەکگرتوو: ھیچ دامەزراوەیەک ناتوانێت ڕیفراندۆمەکەی ھەرێمی کوردستان ھەڵبوەشێنێتەوە
کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات کە پێویستە یەکڕیزی ناو ماڵی کورد دروست بکرێتەوە.

خەلیل ئیبراھیم، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند: "ھەموو ئەو شتانەی ڕوویاندا بەھۆی ئەو لێکترازانەی ناو ماڵی کوردستانەوە درووست بوو، بۆیە ئێستا گرنگترین کار کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان بیکەن، ئەوەیە کە یەکڕیزی ناو ماڵی کورد دروست بکەنەوە، دەستنیشانی ھەڵە و کەموکورتییەکان بکەین و بەخۆماندا بچینەوە، ھەروەھا متمانە بۆ میللەت دروست بکەینەوە".

ئەو سەرکردەیەی یەکگرتوو، بە پێویستی دەزانێت کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خۆی کۆ بکاتەوە، کارنامە و ستراتیژی خۆی دیاری بکات، ئەجێندا و بەرنامەی خۆی بۆ دانیشتن و گفتوگۆ و دانووستان لەگەڵ بەغدا دەستنیشان بکات".

ئاشکراشی کرد، کە ھیچ دامەزراوەیەک ناتوانێت ڕیفراندۆمەکەی ھەرێمی کوردستان ھەڵبوەشێنێتەوە، چونکە بڕیاری گەلی کوردە و گەلیش لەسەرووی ھەموو دەسەڵاتەکانەوەیە.









باسنیوز
Top