کۆسرەت ڕەسول دەگەڕێتەوە کوردستان

 کۆسرەت ڕەسول دەگەڕێتەوە کوردستان
دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بڕیارە چەند ڕۆژێکی تر بگەڕێتەوە کوردستان.

میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە زاری سەرۆکی تیمی پشکنینی چارەسەرکردنی کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕای گەیاندووە، کە تەندروستیی کۆسرەت ڕەسول زۆر باشە و چارەسەری پێویست وەردەگرێت و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا بۆ ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.

کۆسرەت ڕەسول عەلی، لە ڕۆژی شەممە 11/11/2017، بە ھۆی نەخۆشییەوە گەیەنرایە نەخۆشخانە، پاشان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست گەیەنرایە وڵاتی ئەڵمانیا.










باسنيوز
Top