رانیە.. تائێستا دوو راوکەرە ونبووەکە نەدۆزراونەتەوە

 رانیە.. تائێستا دوو راوکەرە ونبووەکە نەدۆزراونەتەوە
دوای ئەوەی لە ھەفتەی ڕابردووەوە، دوو ھاووڵاتی لە دەربەندی ڕانیە ون بوون،تا ئێستا ھیچ سۆراغ و ئاسەوارێکیان دیار نییە.

حوسێن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین، ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی دوو ھاووڵاتی کە پیشەیان ڕاوکردنی ماسی بوو، لە پێنجشەممەی ھەفتەی ڕابردووەو لە دەربەندی ڕانیە بەخۆیان و بەلەمەکەیانەوە وون بوون، تائێستا نە خۆیان و نەبەلەمەکەیان نەدۆزراونەتەوە".

گوتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین، ئەوەشی خستە روو، کە لەماوەی ئەو پێنج ڕۆژەدا، زۆربەی بنەکانمان و تیمی غەواسی ڕانیە و دوکان، ھێزەکانی پۆلیس، ئاسایش و خەڵکێکی زۆر سەرقاڵی گەڕان و پشکنینن لە دەربەندی ڕانیە و دەریاچەی دوکان، بەڵام تا ئێستا ھەوڵەکان بێ بەرھەم بوون و گوتیشی: "داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین، کە ھەر کەس سەرەداوێکی ئەو بابەتەی لابێت ئاگادارمان بکاتەوە بۆ ئەوەی کاری پێویستی بۆ ئەنجام بدەین".









باسنیوز
Top