رانیە.. تائێستا دوو راوکەرە ونبووەکە نەدۆزراونەتەوە
حوسێن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین، ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی دوو ھاووڵاتی کە پیشەیان ڕاوکردنی ماسی بوو، لە پێنجشەممەی ھەفتەی ڕابردووەو لە دەربەندی ڕانیە بەخۆیان و بەلەمەکەیانەوە وون بوون، تائێستا نە خۆیان و نەبەلەمەکەیان نەدۆزراونەتەوە".
گوتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین، ئەوەشی خستە روو، کە لەماوەی ئەو پێنج ڕۆژەدا، زۆربەی بنەکانمان و تیمی غەواسی ڕانیە و دوکان، ھێزەکانی پۆلیس، ئاسایش و خەڵکێکی زۆر سەرقاڵی گەڕان و پشکنینن لە دەربەندی ڕانیە و دەریاچەی دوکان، بەڵام تا ئێستا ھەوڵەکان بێ بەرھەم بوون و گوتیشی: "داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین، کە ھەر کەس سەرەداوێکی ئەو بابەتەی لابێت ئاگادارمان بکاتەوە بۆ ئەوەی کاری پێویستی بۆ ئەنجام بدەین".
باسنیوز
