سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کرد
شاندەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە لایەن سەڵاحەدین بەھائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازییان لێ کرا.
پاشان لە پرێس کۆنفرانسێکدا، دڵشاد شەھاب، ڕاوێژکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕای گەیاند: "بڕیاردراوە سەردانی سەرجەم لایەنەکان بکرێت و مەبەست لەو سەردانەش دۆزینەوەی ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی ھەموو لایەنەکان پێکەوە بیر و بۆچوون دەربارەی پێشھاتەکان بگۆڕینەوە".
ئەوەشی خستە روو،: "ئەو خاڵانە تاوتوێی کرا کە خەڵک لە حکوومەت چاوەڕێی دەکات، ئەمڕۆش دەست کراوە بە سەردانی لایەنەکان و لەو چوارچێوەشدا سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کرا و لەسەر پرسە بنچینەیەکان بیروبۆچوونی باش ئاڵوگۆڕ کرا".
باسنيوز
