نەقیبی سەندیکای پارێزەران: بریاری دادگای فیدڕالی سیاسییە
بەختیار حەیدەر، نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان گوتی: "بریاری دادگای فیدڕالی عێراق سیاسییە و دەستووری نییە ئەوەشی کراوە زیاتر کاردانەوەی سیاسییە و لایەنگری بەغدای پێوەدیارە، لەکاتێکدا کە دادگای فیدڕالی ئەم بڕیارە دەدات کە حکوومەتی عێراق 55 خاڵی دەستووری عێراقی پێشێل کردووە، لەهەمان کاتدا ماددەی 140 کە خاڵێکی زەقی دەستوورییە تائێستا عێراق هیچ هەڵویستێکی نەبووە دادگای فیدڕالیش هیچ باسێکی نەکردووە، پەرلەمانتار هەیە شانازی بەوەوە دەکات کە نەیهێشتووە 10 ساڵە ئەو ماددەیە جێبەجێ بکرێت کەچی دادگای فیدڕالی لە کوێیە؟".
ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت دادگای فیدڕالی عێراق تانە لەو خاڵانە بدات کە بەغدا جێبەجێ نەکردووە، دواتر بەچ بڕیارێک بوودجەی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران بڕدرا ئەو کاتە دادگای فیدڕالی لەکوێ بوو؟.
باسنیوز
