هەولێر.. کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان بەردەوامە
هەڤاڵ نەژاد یەکێک لە ئەندامانی کەمپینەکە لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) لەمبارەوە نووسیویە: "لە درێژەی چالاکییەکانی کەمپینەکەماندا لەلایەن خاتوو جیهان مستەفا لە ( WRO Organization) ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە پێڵاو، پۆشاکی گەرمی پیاوانە و ژنانە و دایبی منداڵان گەیەندراوەتە کەمپینەکە".
لە ماوەی ئەم یەک هەفتەیەدا و بەتایبەت لە شاری هەولێر کەمپینەکە لە پێش پارکی شانەدەر و لە چەند مزگەوتێک و لە ماجیدی مۆڵ یارمەتی و هاوکارییەکی زۆریان بۆ لێقەوماوانی زەوی لەرزەکەی کرماشان کۆ کردووەتەوە.
هاوکات لە شارەکانی کەلار، دەربەندیخان، پارێزگای هەلەبجە، پشدەر و چۆمان و سۆران هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان کۆ کرایەوە و هەندێکیان گەیەندراونەتە دەست خەڵکەکە و هەندێکیشیان هێشتا لە چالاکی ەبردوامن.
باسنيوز
