دادگای فیدڕالیی عێراق بڕیاری لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دا

دادگای فیدڕالیی عێراق بڕیاری لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دا
دادگای باڵای فیدڕالیی عێراق بڕیاری لەبارەی ریفراندۆمیی سەربەخۆیی کوردستان دا و بەیاننامەیەک دەردەکات.



بەپێی بەیاننامەکە، کە لە ماڵپەڕی تایبەتیی دادگاکە بڵاو کراوەتەوە، رۆژی دووشەممە 20/11/2017، دادگای باڵای فیدڕالیی عێراق بڕیارەکەی داوە.



بەپێی بڕیارەکە، دادگای باڵای فیدڕالیی عێراق پێی وایە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ”دەستووری نەبووە“.



رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017، هاووڵاتییانی باشووری کوردستان لە ریفراندۆمێکدا، چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و زیاتر لە %92ـی دەنگدەران دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عێراق، دا.




باسنیوز
Top