فیستیڤاڵێك بۆ کۆتری پڕلەپێ بەڕێوەچوو
پازدەهەمین فێستیڤاڵی کۆتری پڕلەپێ لە لایەن فیدراسیۆنی کۆتری پڕلەپێی تورکیا بەڕێوەچوو، كە لە هۆتێلێکدا كرا و ٥٠٠ کۆتر بەشدارییان تێدا كرد.
لە فێستیڤاڵەکەدا، ٢٠٠ کۆتر بە مەبەستی نیشاندان و سێ هەزار کۆتریش بە مەبەستی فرۆشتن نمایش کران.
لە كۆتاییشدا لە لایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە، نمرە بۆ ژمارەیەک کۆتر دانرا و خاوەنەکانیان خەڵاتیان پێ درا.
bas news-
