نازم هه‌ركى: حكوومه‌تى عێراق دادگایه‌كی سه‌ربازى بۆ ده‌نگده‌رانى ڕیفراندۆم له‌ كه‌ركووك داناوه‌

نازم هه‌ركى: حكوومه‌تى عێراق دادگایه‌كی سه‌ربازى بۆ ده‌نگده‌رانى ڕیفراندۆم له‌ كه‌ركووك داناوه‌



جێگری سەرۆکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان، ڕای دەگەیەنێت، حكوومه‌تى عێراق بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ى ده‌نگیان به‌ ڕیفراندۆم داوه‌، دادگایه‌كی سه‌ربازى له‌ ناو سه‌ربازگه‌ى كه‌یوان له‌ كه‌ركووك داناوه‌.



نازم هەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: "بۆ لێپرسینەوە لە ئەو کەسانەی دەنگیان بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان داوە و هاوکاری پێشمەرگەیان کردووە، عێراق دادگایەکی سەربازی لە سەربازگەی کەیوان داناوە، هەروەها دوو دادوەری تورکمان و دادوەرێکی عەرەبی لێ داناوە".



ئەو پەرلەمانتارە، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ بۆ مەرامێکی سیاسی ئەو دادگایە لەو شوێنە سەربازییەدا دانراوە، چونکە هەرێمی کوردستان داوای گفتوگۆ دەکات و فراکسیۆنە کوردستانیەکانیش گەڕاونەتەوە بەغدا، کەچی عێراق بەردەوامە لەسەر کارە نایاسییه‌کانی خۆی.



لە ڕۆژی ۱٦ئۆکتۆبەر میلیشیای حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران بەهاوکاری باڵێکی دیاری ناو یەکێتی، سەربازگەی (کەیوان)یان وەک یەکەم شوێن داگیرکرد و دواتر پەلیان بۆ داگیرکردنی کەرکووک و خورماتوو ناوچە کوردستانیەکانی دیکە هاویشت.

bas news-
Top