كه‌سێك لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ده‌كاته‌وه و نه‌قیبی سه‌ندیكاش ده‌ڵێ فه‌رمی نییه
سکرتێرى لقى هەڵەبجەى سه‌ندیكای ڕۆژنامەنووسانى کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات:"نەقیبى سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لقەکەیان ناکات، هاوکات نەقیبى سەندیکاش دەڵێت: "تا ئیستا بە شێوەیەکى فەرمى لقى هەڵەبجەمان نەکردووەتەوە".
ئیبراهیم هەورامانى ، سکرتێرى لقى هەڵەبجەى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان، ڕاگەیاند: "له(1\3\2017)، بەرێکەوتنى لایەنە سیاسییەکان، لقی هه‌ڵه‌بجەى سەندیکاى ڕۆژنامەنوسانى کوردستان كرایه‌وه ، کە بەو ڕێکەوتنە بەردەوام بێت هەتا ئەنجامدانى کۆنگرە و لەو کاتیشەوە توانیومانه چه‌ندین چالاكی ئه‌نجام بده‌ین، هەروەها دۆسییه‌ی 36 ئه‌ندام وه‌ربگرینه‌وه و داواكاری ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسیش ئاڕاسته‌ی نوسینگه‌ی جێگری نەقیبى سەندیکاى ڕۆژنامەنوسانى کوردستان بكه‌ین بۆ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌ئه‌ندام بونیان".
هەروەها گوتى: "لەگەڵ ئەوەى بەردەوام چالاکیمان ئەنجامداوە ، بەڵام نەقیبى سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان ، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لقى هەڵەبجە ناکات و هیچ مافیكی ئیداری و دارایی به شایسته‌ی ئەو لقە نازانێت ، ئەوەش گرفتى بۆ درووستکردووین".
له‌به‌رامبه‌ردا حاکم ئازاد حەمەدەمین، نەقیبى سەندیکاى ڕۆژنامەنوسانى کوردستان،ڕاگەیاند: "تا ئیستا لە ئەنجومەنى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسان به فەرمى لقى هەڵەبجەمان نەکردووەتەوە ، برادەرێک لە ئەنجومەنى سەندیکا بەبێ پرسى نەقیب و ئەنجومەنى سەندیکا بۆ مۆزایدەى حزبى و بەبێ ڕەزامەندى ئێمە چووە لقى هەڵەبجەى کردووەتەوە".
گوتیشى: "دەبووایە لە زاخۆش ، شنگال و ڕانیە لقمان بکردایەتەوە ، بەڵام ڕامانگرت بۆ ئەوەى لە ئەنجومەنى سەندیکا پێکەوە بڕیارى لەسەر بدەین، بەڵام ئەو برادەرانە بەبێ پرسى نەقیب و ئەنجومەنى سەندیکاو ئەندامانى سەندیکا کە زانیاری‌یان نیە لقی هەڵەبجەیان کردوەتەوە".
bas news-
