ئۆفیسی كه‌ركووكی مادده‌ی 140 چه‌ند داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی (حه‌یده‌ر عه‌بادی) ده‌كات
کۆپییەکی به‌یاننامه‌كه‌ی ئۆفیسی كه‌ركووكی مادده‌ی 140 به ده‌ست ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشتووه و له سه‌ره‌تاكه‌یدا هاتووه كه ''ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان به گشتی و له پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكان به‌تایبه‌ت، كاره‌ساتێكی نوێ و نه‌خوازراوی به‌دوای خۆیدا هێناوه.''
ئۆفیسی كه‌ركووكی مادده‌ی 140 داوا له (حه‌یده‌ر عه‌بادی) ده‌كات به پێی ده‌ستوور هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كان بكات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه ''هه‌رچی هێزی به ناوی حه‌شدی شه‌عبی، حه‌شدی وه‌ته‌نی، سوات و فرقه‌ی زه‌هه‌بی، یان له ژێر هه‌ر ناوونیشانێك هه‌یه، له پارێزگای كه‌ركووك بچنه ده‌ره‌وه و پاراستنی ئه‌منییه‌تی شار و ناوچه‌كان به پۆلیسی ناوخۆ و ئیتحادی بسپێردرێت.''
هه‌روه‌ها له چه‌ند خاڵێكی دیكه‌دا داوا له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كراوه كه ''هه‌رچی زووه بازگه و خاڵی پشكنین كه له جاده و شه‌قامه‌كان هه‌یه، ڕابگیرێن و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و دیارده‌یه نه‌مێنێت. هه‌ڵكوتان و پشكنینی ماڵانی گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان به زووترین كات ڕابگرن. گرتن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له هه‌ركه‌سێك مایه‌ی قبووڵكردن نییه، به‌تایبه‌ت تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌خسی و سیاسی.''
له خاڵی چواره‌می ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داواكراوه كه ''هه‌رچی بنكه و باره‌گای حزبه كوردستانییه‌كان هه‌یه، ته‌سلیمی حزبه‌كان بكرێته‌وه و كار و چالاكیی سیاسی‌یان به پێی یاسا زامن بكرێت.''
ئۆفیسی كه‌ركووكی مادده‌ی 140، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و مادده‌یه، ده‌ستووری و زیندووه و كاركردن به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و مادده‌یه، مایه‌ی قبووڵ نییه.
له خاڵی حه‌وته‌میشدا داوا كراوه ''خێزانه ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان بگه‌ڕێندرێنه‌وه و له ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه بكرێته‌وه كه به‌ر هاووڵاتییان كه‌وتووه.''
kdp-
