کۆتاکان بەرەو کوێ کوردستان
نووسینی: تێکۆشەر نامق سارتکەیی
کوردستان وڵاتێکی سەدەی بیست و یەك لە ڕۆژهەڵات بەرەو ئاسییایەکی قوڵ و چەندین وڵاتی زلهێز لە ڕۆژئاوا بەرەو ئۆقیانوسێك و چەندین دەریاو زەریالە باشوور بەرەو عەرەبستانێكی قوڵ و تێنویی خوێنی کوردن لە باکور بەرەوبەربەستێکی ئەوروپاییەکی ئاشتی خواز.
ئەمە کوردستان بۆتە سەرچاوەی چارەنوس سازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگەگرتنی لەکارەسەختی و پیرۆزەییەکان و ماف دان بەنەتەوایەتی و ڕەئیەکی جیاوازە دەتوانین بڵێین کورد و کوردستان لەناوچەکە دیموکراسی ترین نەتەوەو بەبەزەین بۆیە، دەبێت بڵێین بۆکوێ یان تاکو کوێ ئامرازی دەبێت بۆ پێگەیانی ئامانجەکەی کە ببێت بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ.
سەدەی بیست مێژوو دەگێرێتەوە کوردستانێك درووست بوو بەناوی کۆماری مهابات و دامەزراندنی و مافی سەرجەم پێك هاتەیەکی تێدادیاری کرابوو بەڵام نەگەیشت بەئاواتی خۆیی و زووتر بەساڵێك لەتەمەنی خۆی دابەدەست و داگیرکرا، دەگێڕنەوە سەدەی نۆزدەهەم کوردستانێك هەبوو گیری خواردبوو لە نێوان دوو ئیمپراتۆری زلهێزی وڵات کە پارچەپارچەیان کرد بەسەر خاکی خۆیان و لەناویان برد و هەریەکەو لەسەر حسابی پارچەیەك دەژیا.
کوردستان ئاواتی دابڕانی نەبوو لەیەکتر بۆیە داگیریان کردوو ویستیان تێکی بشکێنن و بەیەكپارچەیی لەناوی ببەن و بیکەن بە خواردنی پاڵوی خۆیان، مێژوو گێرایەوە بەر لەسەد ساڵ نەخشەیەکی تر داڕێژرا بۆ زیاتر لەناو بردنی کوردستان و ڕێکەوتنێکی تریان کرد بەناوی (سایکس - بیکۆ).
ئەوەی باس لەم بابەتەدەکەین دەبێت بزانین کە کوردستان ئەوجارەیان ئەو ئەرکەی کە گرتوویەتیەتە دەست دەبێت چارەنوسازی ئەو ووڵاتە بەرەو کوێ بچێت و چی ئامانجە و ئایا تەنها ساڵێك و ساتێك خۆشی دەدرێت و تەواو یاخود مێژوو دووبارەدەبێتەوە یاخود دەگات بەوەی کەدەیەوێت.
بێگومان ئەوەی لەم ماوەیە کورتەی لە کوردستانی باشوور بەدڕەندەیی و بە کارەسات باردا بەسەری هات هەوڵێکی خێرایی و لەناوبردنی هەمان سیناریۆیی سەدەکانی ڕابردوبوو بۆ پاڵوێك خواردن و لەناوبردنی کوردستان بەهەر هۆکارێك و دەست پێش خەریەك و لەناو بردنی، کەواتە خۆڕاگری و بوێری ئەوجارەی نەتەوەیی کورد و ئازایەتی و چاونەترسی ڕۆڵەی کورد و توڕەیی دڵی کوردانەو سیاسەتی کارێزمایی جەنابی ( سەرۆك بارزانی ) بۆ یەك ڕیزی و یەك تەبایی نێوماڵی کورد و بوێری پێشمەرگەقارەمانەکان و ڕۆڵەی نەبەردی و ئازایەتی ئەم کوردستانەو بەخوێنی ڕۆڵەی شەهیدانی سەربەرزی وڵات هاشەهاشی دەنگی زوڵاڵی کوردانی تاراوگە وای کردمێژووی ڕوخانی کورد دووبارەنەبێتەوە ببێتە دانایی بناغەی دەست پێکردنی ڕاگەیاندنی ماف و دیموکراسیەتی کوردستان شان بەشانی ووڵاتانی جیهان بوەستێت و بڵێت ئەمجارە ناتوانن داگیربکرێین و ناتوانن ڕێگری لەمافی ئازادی خۆمان بکرێت.
ئەمانەی باس لە داواو ڕەواکانی کورد دەکەن ئەوانەن کە باس لە ئازایەتی و خۆراگری مێژووی کورد دەکەن بۆیە ئەمجارەیان کوردستان بەرەو نوسینی مێژوویەك دەڕوات کە هەرگیزلەیاد نەکرێت و هەرگیز لەبیری فکری نەتەوەکەی نەچێت هەمیشە سەرکەوتن لەدوای سەرکەوتن تۆمار دەکات و دەڵێت یان کوردستان یان نەمان.
