سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی سێ تەوەر گفتوگۆ دەکات
لەم بارەیەوە، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام بدات و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی سێ تەوەریش دەکرێت.''
لەبارەی تەوەرەکان (د. نووری عوسمان) گوتی: ''بڕگەی یەکەم تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و بڕگەی دووەمیش ڕێنمایی لەبارەی ئەو وەزارەتانەی داھاتیان ھەیە و بڕگەی سێیەم دانانی ڕەسمی بەکاربردنی ناوخۆیی لەسەر بابەتەکانی جگەرە و تووتن، کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پێشکەش کراوە.''
kdp-
