دوبز.. حەشدی شەعبی و داعش ڕووبەڕووی یەکبوونەوە
عه‌قید ئیدریس ڕه‌فعه‌ت، به‌رپرسی به‌شى حهرهكاتى ئاسایشى كه‌ركووك ڕاىگه‌یاند: "كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/11/2017 له گوندى (غه‌ره)ى سه‌ربه قه‌زاى دوبز له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك داعش بۆسەیەکیان بۆ میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبی ناوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه سێ چه‌كداری حەشد كوژراوه و پێنج چه‌كدارى دیکەش برینداربوون".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئاسایشى كه‌ركووك ڕوونیشى كرده‌وه، كه پێش خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنى كه‌ركووك ئه‌و ناوچانه لەژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزى پێشمه‌رگه‌دا بووه و داعش تێیدا نه‌مابوو، به‌ڵام ئێستا جمووجوڵهكانى داعش له‌و سنووره‌دا زیادی كردووه .
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی یەکێتی، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان هاووڵاتیی کوردیان شەهید و بریندار کرد و نزیکەی 200 هەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.
ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەر کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: ”ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی نێو یەکێتی دایە“.
باس‌نیوز
