ته‌واوى دانیشتوونى شاره‌دێیه‌كى سنوورى هه‌ڵه‌بجه له‌ترسى بومه‌له‌رزه له خێوه‌تدا ده‌مێننه‌وه
عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەرى شارەدێى بەمۆى سەر بە پارێزگاى هەڵەبجە، ڕاىگەیاند: "لە دواى یەکەم زەوى لەرزەى شەوى ( 12/ 11/ 2017)وە تا ئه‌مڕۆ، زیاد لە سەد بومه‌لەرزە سنوورى شارەدێى بەمۆى گرتووەتەوە و ڕۆژانەش چەندین جار دووبارە دەبێتە، بەڵام گووڕەکەیان کەمترە لەو بومه‌له‌رزه‌یه‌ی كه زیانێكى زۆرى دا".
به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێی به‌مۆ، ئه‌و زیانانه‌ى سنوورەکەى خستەڕوو، كه له ئه‌نجامى بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌وه كه‌وتوونه‌ته‌وه و گوتى: "سنوورى بنارى بەمۆ بەتایبەت شارەدێى بەمۆ، زەرهرمەندى یەکەمە، هەرچەندە زیانى ڕۆحیمان نیە، بەڵام بریندارمان هەیە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه هاوكات زیانى مادى زۆر به‌ر ناوچه‌كه کەوتووە، به‌تایبه‌ت به‌هۆى ئه‌وه‌ى بەشێکى شاخى بەمۆ داڕووخا، كه به‌هۆیه‌وه چەندین ئۆتۆمبیل زیانیان بەرکەوت، ماڵەکانى سنورەکە زیانیان بەرکەوتووه و گەوڕوى ئاژەڵەکانیان ڕووخاون، هەرورەها کۆمەڵگەى فەرمانگەکانى شاره‌دێكه تێکچووه و ئێستا فەرمانگەکان لە ناو خێوەتدان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه تەواوى دانیشتوانى شارەدێى بەمۆ لە ئێستا لە ناو خێوەتدا دەژین، چونکە ترسیان لە دووبارەبوونەوەى بومه‌لەرزە هەیە، به‌تایبه‌ت كه ڕۆژانە چەندین جار بومه‌لەرزە دووبارە دەبێتەوە.
باس‌نیوز
