فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە
ئیسلام حوسێن، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،رایگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە 19/11/2017، ھەر پێنج فراکسیۆنی کوردستانی، لەگەڵ سەلیم جبووری، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووینەوە".
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە روو، کە لە کۆوبونەوەکەدا نووسراوێکی فەرمی بۆ عەبادی نێردراوە، کە نابێت پەرلەمانتارانی کوردستان لەسەر پشتیوانی لە ریفراندۆم سزا بدرێن.
ئاشکراشی کرد: "لە کۆبوونەوەدا باس لەوەش کراوە کە ئەگەر پەرلەمانتارانی کورد سزا بدرێن، ئەو کاتە ھەڵوێستی سیاسی رادەگەیەنن، ئەویش پێی راگەیاندین کە دەبێت ئەو پرسە چارەسەر بکرێت، چونکە بەشێکی زۆری لیست و پەرلەمانتارانی عەرەب لەگەل ئەوەنین کە ئەو پرسە بوروژێنرێت".
باسنیوز
