بکوژی ئەفسەرەکەی پێشمەرگە دەستگیر کرا
ئەمڕۆ یەکشەممە 19/11/2017، عەبدولخاڵق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، سەبارەت بە دۆزینەوەی تەرمی ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە نزیک وەزارەتی پێشمەرگە، بە کەناڵی (کوردستان 24)ی راگەیاند، کە ئەو ئەفسەرە لەلایەن یەکێک لە پاسەوانەکانی کوژراوە و تاوانبارەکەش دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە بە بڕیاری لیژنەی ئەمنیی پارێزگای ھەولێر، بڕیاردراوە سەرجەم ئەو کەسانە دەستگیر بکرێن، کە چەکی بێ مۆڵەتییان و ئۆتۆمبێلی بێ تابڵۆیان پێیە.
ئاشکراشی کرد، کە لە چەند شەوی رابردوودا ھێزەکانمان 13 کەسیان دەستگیرکردووە، کە چەکی بێ مۆڵەتیان پێ بووە.
شەوی 17 لەسەر 18/11/2017 ئ تەرمی ئەفسەرێکی پێشمەرگە بە پلەی مقەدم بەناوی (ئەمین خەلیل میران)، تەمەن 36 ساڵە، لە نزیک وەزارەتی پێشمەرگە پێشمەرگە دۆزرایەوە.
