پۆلیسی ھەولێر: پێشمەرگەیەک بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ یەکشەممە 19/11/2017، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "کاتژمێر 5ی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 16/11/2017، پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە شەقامی 100 مەتریی نزیک فاملی مۆڵ، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت کە پێشمەرگەیەکی زێرەڤانی بە ناوی (ڕەنج فاچل نعمەاللە)، تەمەن 23 ساڵ، لە ئاکامی تیژلێخوڕین، کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست داوە و بەو ھۆیەوە گیانی لەدەست دا.
لە ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی ھەولێر ئاماژە بەوەش کراوە، کەپەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە لەلایەن پۆلیسەوە کراوەتەوە، ھەروەھا دادوەر بڕیاری دا بە وەرگرتنی گوتەی داوکارانی مافی کەسی مردوو.
باسنيوز
