گه‌رمیان.. به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه‌ حه‌وت كه‌س بریندار بوون

گه‌رمیان.. به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه‌ حه‌وت كه‌س بریندار بوون
له‌ ڕووداوێكى جۆرى پێكدادان له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا له‌ گه‌رمیان، هه‌ردوو شۆفێر و پێنج سه‌رنشین بریندار بوون كه‌ برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته‌.


ڕائید عه‌لى جه‌مال، گۆته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕای گه‌یاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە لەسەر ڕێگای گوندی تووران سەر بە شاره‌دێی سەرقەڵا له‌ سنوورى شارى كفرى له‌ گه‌رمیان، ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕووی دا".


ڕوونیكرده‌وه‌، كه‌ ئۆتۆمبێله‌كان لە جۆرەکانی مینی پاس و نیسان پاتڕۆڵ بوون، گوتیشی: "هەردوو شۆفێرەکە و پێنج سەرنشین برینداربوون".


ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە، سێ لەبریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون و ئەوانی تر لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار چارەسەری پێویستیان بۆکراوە و باری تەندروستیان جێگیرە.
bas news-
Top