فڕۆکەکانی تورکیا بە هۆی پەکەکەوە سنووری ئامێدییان بۆردومان کردەوە

 	 فڕۆکەکانی تورکیا بە هۆی پەکەکەوە سنووری ئامێدییان بۆردومان کردەوە
لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ وەک هاووڵاتییانی سنوورەکە دەڵێن، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە هۆی پەکەکەوە سنووری ئامێدی بۆردومان دەکەن.

(ئازاد سالەیی)، هاووڵاتیی سنووری ئامێدی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لە دوێنێوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری ئامێدی لە ناوچەکانی (ئاڤاشین و گەلی باڵندا) بۆردومان دەکەن و دۆکەڵێکی گەورە لە ناوچەکە هەڵدەستێت.''

ئەو هاووڵاتیە گوتی: ''تا ئێستا نازانرێت قەبارەی زیانەکە چەندە، چونکە کەس ناتوانێت نزیکی ئەو ناوچەیە بێت لە ترسی فڕۆکەکان و خەڵک دەترسن بچنە نێو با‌غ و بێستانەکانیان و ترسێکی زۆر گەورە کەوتووەتە دڵی خەڵک و هەر بەو هۆیەش خەڵک ناچار کران ناوچەکە بەجێ بهێڵن.''

وەک ئەو هاووڵاتییە دەڵێت: ''تورکیا بە هۆی پەکەکەوە ئەو زیانە لە ئێمە دەدات، چونکە پەکەکە بارەگاکانی لەو سنوورەدا هەن.''
kdp-
Top