شارەزایەکی یاسایی: جێبەجێکردنی دەستووری عێراق لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستاندایە
سەرەڕای ئامادەییی ھەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنی دانوستان و یەکلاکردنەوەی پرسەکان ھێشتا بەغدا ئامادە نییە، دەست بەو دانوستانە بکات. لەم بارەیەوە، (کەریم بەحری)، شارەزای یاسایی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە بەغداوە لێدوانی جیاواز لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەدرێت، بەداخەوە بەغدا لەسەر مەرجەکانی موکڕە بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان و تووشی جورێک لە غروور بووە، لای ھەمووانیش ڕوونە ھەرێمی کوردستان نەرمیی نواندووە و ئامادەیە بۆ ئەوەی دەست بە دانوستان بکات بۆ چارەکردنی کێشەکان.''
لەبارەی داواکاریی بەغدا بۆ جێبەجێکردنی دەستووری عێراق، (کەریم بەحری) گوتی: ''ئەگەر مەسەلە دەستوور بێت، ئێمەش وەک ھەرێمی کوردستان لە قازانجمانە دەستوور وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، چونکە ئەگەر بە پێی دەستوور کێشەکان یەکلا بکرێنەوە، ئەوە پرسی ھێزی پێشمەرگە و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندیی ھەرێم دەشکێنەوە، چونکە کورد، خۆی بەشێکی گرنگ بووە لە داڕشتنی دەستووری عێراق، بەڵام ئەوە بەغدایە نەیتوانیوە ببێتە دەوڵەتی ھەمووان، ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆمیش ھەر لەو چوارچێوەیەدا ھات، کە عێراق پابەندی دەستووری خۆی نەبوو، بۆیە ھەرێمی کوردستانی ناچار کرد پەنا بۆ ڕیفڕاندۆم ببات.''
kdp-
