وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندیی به نێچیرڤان بارزانییه‌وه كرد
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18/11/2017، له پهیوهندیییهكى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان،( تیله‌رسن) وێڕاى پێشكه‌شكردنى پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی و وڵاته‌كه‌ی بۆ قوربانیانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا.
(ڕێكس تیله‌رسن) خۆشحاڵیی خۆی بۆ هێوربوونه‌وه‌ی گرژیى هێڵه‌كانی نێوانپێشمهرگه و هێزه عیراقییه‌كان ده‌ربڕی و دانبه‌خۆداگرتنی هه‌ردوولای بۆ پاراستنی ئارامی به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ڕێزگرتن له شرۆڤه‌ی دادگای فیدرالی عیراق سه‌باره‌ت به ده‌ستوور، جه‌ختیشى له پاراستنى ئارامى كرده‌وه له‌پێناو زه‌مینه‌سازی بۆ دیالۆگێكی جیددیى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.
لای خۆیه‌وه (نێچیرڤان بارزانى) دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه ڕایگه‌یاندووه ئاماده‌یه له دیالۆگێكى جیددیدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها هیواى خواست ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ڕۆڵى خۆیان له ده‌سپێكردنى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا بگێڕن و له‌مباره‌یه‌وه هاوكار و پشتیوان بن.
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان سوپاسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه و سه‌ره‌خۆشیی (تیلهسن)ی بۆ قوربانیانی بوومه‌له‌رزه كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه پێشوازی له هه‌ر هاوكارییه‌ك ده‌كه‌ن بۆ لێقه‌وماوان.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه پێویسته گه‌مارۆی سه‌ر فڕگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبگیرێت، به‌تایبه‌تی كه له بواری مرۆیی‌دا پێویستییه‌كی زۆریان هه‌یه، چونكه به‌شێكی هاوكارییه‌كان بۆ زیاتر له ملیۆنێك و پێنجسه‌دهه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، له ڕێگه‌ی فڕگهكانهوه دابین ده‌كرێت.
kdp-
