حوسێن مه‌ده‌نی: به‌غدا له رووی ستراتیژییه‌وه له‌ژێر كۆنترۆڵی هه‌ولێردایه.. ئه‌مریكایی و ئه‌ورووپاییه‌كان به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزمی كوردیدان
كاك (حوسێن) به‌رده‌وام له لێدوان و چاوپێكه‌وتنه‌كانتدا جه‌خت له داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ كوردستان ده‌كه‌ی، به‌ڵام ئێستا هه‌موو كوردێك چاره‌نووسی خۆی دوای ریفراندۆمی بینیوه. چۆنه تا ئێستایش له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی خۆت هه‌ی؟
بیركردنه‌وه‌یه‌كی ساویلكه‌یانه‌یه ئه‌گه‌ر پێمان وابێ پرۆسه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو بووه. مه‌سه‌له‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به گرێوگۆڵترین ناوچه‌یه له دنیایه و مه‌سه‌له‌ی كوردیش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به گرێوگۆڵتره. هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوه‌ندی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان، هه‌ستیارییه‌كی یه‌كجار زۆری دروست كردووه. بۆیه كاتێك (سه‌رۆك بارزانی) ریفراندۆمی كرد، دنیا هاروژا.
به‌ڵام (سه‌رۆك بارزانی) خۆیشی له په‌یامه‌كه‌یدا ئاشكرای كرد كه دنیا پشتی له كورد كردووه، ئه‌دی به چی دڵمان خۆش بێت؟
به بڕاوی من (كاك مه‌سعوود) یارییه‌كی باشی كرد، په‌نجه‌ی له چاوی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوایی ڕاكرد. هه‌رێمی كوردستان له جیاتی هه‌موو دنیا شه‌ڕی داعشی كردووه، ئه‌دی سه‌یر و سه‌مه‌ره نییه كه كاردانه‌وه‌ی ئه‌وان به‌و شێوه‌یه بێت؟ ئه‌وه جێی باوه‌ڕ نییه. ئه‌و وڵاتانه، هه‌موو یه‌كه‌ی سیاسیی جیۆگرافیایین كه تێكبه‌ستراون. چۆن ده‌توانین وا بیر بكه‌ینه‌وه كه (بارزانی) له خۆڕا ئه‌و كاره‌ی كردووه و ئه‌وانیش پشتیان تێی كردووه. سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوول و (هێنری كیسنجه‌ر) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا ته‌واو بوو. ئه‌و هه‌ڵه گه‌ورانه كراون و ئێستایش ئه‌مه‌ریكا ده‌یكات. ئه‌گه‌ر بیكات، مه‌سه‌له‌ی كورد هیچ كات پاشه‌كشه ناكات. ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ ته‌نیا ته‌نگژه دروست بكه‌ن، ئه‌وه كۆماری ئیسلامیی ئێران مامۆستای خوڵقاندنی قه‌یرانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و ئه‌مه‌ش زۆر جار له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكادا بووه به ئێستایشه‌وه. ئێران هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بكات، 23 وڵاتی عه‌ره‌بی ته‌نگه‌تاو ده‌بن. له هه‌موو ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له كیڵگه نه‌وتییه‌كاندا كار ده‌كه‌ن، كرێكاری شیعه‌ن. ئێران له‌و شتانه حاڵییه و بۆیه هه‌ر كاتێكدا تووشی گێژاوێكی سیاسی ده‌بێ، ئه‌و كه‌مینه شیعانه به‌هێز ده‌كات و ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ترس ده‌خاته ناو وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه.
مه‌سه‌له‌كه هه‌ر ئه‌وه‌یه. له‌و نێوه‌دا كه ئێران هه‌ژموونی خۆی له ناوچه‌كه‌دا زیاد ده‌كات، ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكایش به چه‌ندین شێوه سه‌رمایه‌گوزاری له‌سه‌ر ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و كورد له‌و نێوه‌دا بووه‌ته قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كانی هێزه ناوچه‌ییه و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. كه‌وایه بۆ ده‌بی دڵمان به‌وه خۆش بێ كه دۆخه‌كه باشتر ده‌بێ؟
بێگومان ئه‌و ته‌نگژانه‌ی ئێران ده‌یخوڵقێنێت، ئه‌مه‌ریكا ده‌یقۆزێته‌وه. به هۆی ترسی ئێرانه‌وه، ئه‌مه‌ریكا خاڵی زۆر گه‌وره له وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌رده‌گیرێت. كۆماری ئیسلامیی ئێران له سه‌ره‌تای دامه‌زراندییه‌وه، له سه‌رده‌می (بووش)ه‌وه تا (ئۆباما)، هه‌ر سیاسه‌تێك كه كردوویه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكادا بووه. ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت كه له‌و نێوه‌دا چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی كورد و شیعه تا راده‌یه‌كی زۆر خاڵی هاوبه‌شیان به یه‌كه‌وه هه‌یه.
بۆ پێتوایه له نێو چاره‌نووسی كورد و شیعه‌دا خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه؟
(بووش) هات و به رووخاندنی (سه‌ددام) دوو كاری كرد. یه‌كه‌م، شیعه‌كانی له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی سوننه‌كان هێنایه ده‌ر و گه‌وره‌ی كردنه‌وه و ئێستایش به چاوی خۆمان ده‌یبینین. له‌و لایه‌شه‌وه پێشتر خاڵی به كوردان دابوو و دواتریش بوون به هه‌رێم. له راستیدا كورد و شیعه له‌ژێر ناوی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بدا ده‌یانناڵاند. (بووش)، هه‌رێمی كوردستانی دروست كرد و ده‌سته‌ڵاتی به‌غدای دا به شیعه‌كان. ئێمه ئه‌گه‌ر له‌و هاوكێشانه تێنگه‌یه‌ن، له‌گه‌ڵ ئێران تووشی كێشه ده‌بین و ئێستایش یارییه‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه. كورد ده‌بێ زۆر زیره‌ك بێت و ئه‌وه‌ش ئاساییه كه ئێران هه‌ر كارێك ده‌یكات، ده‌یه‌وێ له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا بێت. كورد دینامیزمی زۆر به‌هێزی هه‌یه و تا ئێستا سوودی لێ وه‌رنه‌گرتووه. له راپرسییه‌كه‌دا، به سه‌دانهه‌زار كوردی چوارپارچه‌ی كوردستان رژانه شه‌قامه‌كانی وڵاتانی ئه‌ورووپایی و ئێمه ده‌بی له‌وه تێبگه‌ین. ئه‌گه‌ر پێمان وابێت مه‌سه‌له‌ی كورد له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بڕێته‌وه، قه‌ت به‌و شێوه‌یه نابێت. له بیرمان بێت كه كوردستان یه‌ك وڵاته و كوردیش یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه و دابه‌شكردنیان زۆر خراپه. له دۆخی ئێستادا ته‌نیا (مه‌سعوود بارزانی)یه ده‌توانێ سه‌ركردایه‌تیی كورد بكات و، پێموانییه ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێ لاوازی بكات.
به‌ڵام خودی (سه‌رۆك بارزانی) ره‌خنه‌ی له ئه‌مه‌ریكا گرت و به روونی گوتی، كه هێزی چه‌كداری عێراقی به تانكی ئه‌مه‌ریكایی هێرشیان هێناوه‌ته سه‌ر كوردستان، ئه‌دی چۆن ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ (بارزانی) به‌هێز بكات؟
(بارزانی) ویستی له ئه‌مه‌ریكاییه‌كان بگه‌یه‌نێت كه سه‌رده‌می ساوێلكه‌یی كورد ته‌واو بووه. ویستی تێی بگه‌یه‌نێ كه هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی كورد و سیاسه‌ته‌كه‌ی به‌هێزه و ناكرێ ئه‌مه‌ریكا له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا، لایه‌نگری له به‌غدا بكات، به‌غدایه‌ك كه هه‌موو گیانی لاوازییه و له سه‌رده‌می دامه‌زراندییه‌وه هه‌ر سه‌قه‌ت بووه. ئه‌مه‌ریكا چۆن ده‌توانێ بایه‌خ به به‌غدا بدات كه دنیایه‌ك كێشه و قه‌یرانی هه‌یه و بڕینی قووتی خه‌ڵكی كورد چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ئه‌مه‌ریكای تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكات. ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر له‌و كاره‌ی به‌رده‌وام بێت، تووشی كێشه ده‌بێت.
ئه‌دی بۆ ئێستا له هه‌ڵسوكه‌وتی كاربه‌ده‌ستانی به‌غداوه دیاره، كه ده‌یانه‌وێ هه‌رێمێك به ناوی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و كورد په‌راوێز بخه‌ن؟
هیچ هێزێك ناتوانێ كورد په‌راوێز بخات. سه‌یر بكه‌ن تا ئێستا ناسیۆنالیزمی عێراقی دروست نه‌بووه. به‌غدا له رووی ستراتیژییه‌وه له‌ژێر كۆنترۆڵی هه‌ولێردایه. به‌غدا له بواری ئاوه‌وه پێویستی به كوردستان هه‌یه. عێراق تا ئێستا نه‌یتوانیوه ئاسایش ده‌سته‌به‌ر بكات و ئێستا عه‌ره‌بی ره‌سه‌ن باوه‌ڕی به حكوومه‌ته‌كه‌ی نییه و له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژیێت، ئه‌وه له كاتێكدایه كه حكوومه‌تی به‌غدا ده‌یه‌وێ ئاسایشی ئێره تێك بدات. پێموایه هیچ كاتێك ئه‌و هه‌موو خاڵه دژ به‌یه‌كه ناكرێ له شوێنێكدا كۆ ببنه‌وه و دروست نییه و چاره‌نووسه‌كه‌ی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه. ئێستا یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆر گرینگه و ده‌بێ هه‌موومان به هه‌موو هێزێكه‌وه پشتگیری له (مه‌سعوود بارزانی) بكه‌ین. مه‌سه‌له‌كه شه‌خسپه‌ره‌ستی نییه، ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ژیێن، ناوچه‌كه‌یه‌ك كه یه‌ك رۆژ دیموكراسی به‌خۆیه‌وه نه‌یبینوه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نیا ناوچه‌یه‌ك كه بڕاوی به ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ هه‌یه، كوردستانه. ئه‌وه‌ش كێشه‌ی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌یه كه كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بووه و بڕوایان به ئازادی و مافی مرۆڤ نییه. هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ئیره‌یی به ئازادی و دیموكراسی ناو كوردستان ده‌به‌ن و پێیان وایه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردستان دروست ببێت، ئه‌وان تووشی هه‌زار و یه‌ك كێشه‌ی دیكه ده‌بن و هه‌ر بۆیه دژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانن.
پێتوایه ئه‌مه‌ریكا و زلهێزانی دیكه ده‌یانه‌وێ كۆتایی به قه‌یرانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێنن و بناغه‌ی ئازادی و دیموكراسی له‌و ناوچه‌یه دابنێن؟
ئه‌گه‌ر به نیازی ئه‌و كاره بێت، ده‌بێ به هه‌موو وجودییه‌وه چوارپارچه‌ی كوردستان بپارێزێت، چونكه كورد به درێژاییی مێژوو داگیركه‌ر و شه‌ڕخواز نه‌بووه، به‌ڵكوو داگیر كراوه و شه‌ڕی پێ فرۆشتراوه. كورد تامه‌زرۆی ئاشتی و دیموكراسییه، چونكه ئێمه به‌رده‌وام داری دیكتاتۆری و نائاشته‌واییمان خواردووه. دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، له به‌رژه‌وه‌ندیی جیهانی رۆژئاوادیه و ئه‌گه‌ر بییه‌وێ ئاسایش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سه‌قامگیر بێت، پێویستی به كوردستان هه‌یه. رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست 80%ی وزه‌ی جیهانی لێیه و هه‌موو وڵاتانی رۆژئاوایی پێویستیان پێیه‌تی. كوردستان له باری وزه‌وه زۆر به‌هێزه و چووه سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانیی وزه، ئه‌وانه هیچ كاتێك له‌بیر ناكرێن.
ئه‌گه‌ر بڕیاره خاڵی هاوبه‌ش له نێوان شیعه و كورددا هه‌بێ، ئێران بۆ واز له كوردستان ناهێنێ؟ ئه‌دی بۆ ئه‌ورووپاییه‌كان نایه‌ن پشتیوانی له كورد بكه‌ن؟
جیهانی رۆژئاوا یه‌كده‌ست نییه. ئه‌ورووپا له هه‌موو قۆناغه‌كاندا هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی (ترامپ) نه‌بووه. له لایه‌كی دیكه‌وه كێبركێی نهێنی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیادا هه‌یه. به‌ریتانیاكان خۆیان به میراتگری سسته‌می شیعه ده‌زانن. له سه‌فه‌وییه‌كانه‌وه تا ئێستا. كه‌وابوو به‌ریتانیاییه‌كان یه‌كه‌م هێزن پشتگیری له شیعه‌كان ده‌كه‌ن. ئێستایش هه‌ر وایه. ئێرانییه‌كان به رێنوێنیی به‌ریتانیاییه‌كان، له عێراقدا سیاسه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن. به‌ریتانیاییه‌كان به‌دنێون به نیسبه‌ت مه‌سه‌له‌ی كورد و هه‌میشه دژی كورد بوونه، ئێستایش هه‌ر وایه، به‌ڵام چونكه ئه‌مه‌ریكا له پشت هه‌رێمی كوردستانه، به‌ریتانیا هێزی جارانی نییه و هه‌ر بۆیه ئێستا ئاژاوه ده‌نێته‌وه.
وه‌ڵامه‌كه‌م وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌گه‌ر بڕیار وایه به‌ریتانیا ده‌ویه‌وێ شیعه وه‌كوو خۆی بمێنێته‌وه و وڵاتانی رۆژئاوایی و ئه‌مه‌ریكایش له پشتی هه‌رێمی كوردستانن، بۆچی به شوێن ئه‌و خاڵه هاوبه‌شه‌ی نێوان كورد و شیعه‌دا نه‌گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌ی پێكدادان له نێوانیاندا دروست نه‌بێت؟ ئێستا شیعه ده‌ویه‌وێ كورد بسڕێته‌وه.
وڵاتانی عه‌ره‌بی به چاوی ئیسرائیله‌وه سه‌یری ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌یه كێشه‌كه. پێموایه ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌رێمی كوردستان، كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ لای خۆی رابكێشێت 100 ئه‌وه‌نده باشتره له‌وه‌ی 23 وڵاتی عه‌ره‌بی له خۆی رازی بكات، ئه‌وه جێبه‌جێ نابێت.
به‌ڵام له‌ولایشه‌وه ئیسرائیل كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، كورد چۆن ئێران له‌خۆی نزیك بكاته‌وه؟
ئیسرائیل و ئێران كێشه‌یان نییه و ئه‌و قسانه رووكه‌شی سیاسه‌تن. تا ئێستا عه‌ره‌به‌كان دژی ئیسرائیلن، ئێرانیش دژی هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانه، كه‌وایه دوژمنی دوژمنم، دۆستمه.
پێت وا نییه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا و رووسیا هه‌موویان حه‌زیان لێیه دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌رده‌وام به‌و شێوه‌یه بێت؟
بێگومان، به‌ڵام به‌ده‌ر له كوردستان. چه‌ند ناسیۆنالیزمی به‌هێز هه‌بوون و هه‌نه، ئێرانی و تورك و عه‌ره‌ب و چواره‌مینیان ناسیۆنالیزمی كورده. ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزمی كوردن، نه‌ك حزبی كوردی و ئه‌وه‌ی (مه‌سعوود بارزانی) ده‌یكات ئه‌وه كاره راسته‌كه‌یه.
پێت وا نییه كورد ئه‌مجاره‌ش بوو به قوربانیی نه‌وت و ژیۆپۆلیتیكه‌كه‌ی؟
نه‌خێر، هه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا حه‌شدی شه‌عبی كه‌ركووكی داگیر كردووه، چ له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی به‌غدا یان تاران‌دا كردبێتی، هه‌ر دوویان هه‌ر زه‌ره‌ره. ئێران له بواری گاز و نه‌وته‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده و ته‌ماح له كه‌ركووك ناكات، چونكه ئه‌مه‌ریكا یان به‌ریتانیا رێگه به ئێران ناده‌ن كه ببێته هێزێك كه پێیان كۆنترۆڵ نه‌كرێت.
به‌ڵام ئێستا پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌رچووه و ئێران كه‌ركووكی داگیر كردووه و ئێستا به‌ریتانیا نه‌وته‌كه ده‌بات، ئه‌مه‌ریكا چی كردووه و ده‌توانێ چی بكات؟
پێموایه ناتوانین هه‌رگیز له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا پاڵپشتی له (ترامپ) بكه‌ین. ره‌نگه ئه‌و سیناریۆیانه به شێوه‌یه‌ك كاتی هه‌بن، به‌ڵام زۆر درێژه ناكێشن. من ئێستایش بڕوام به دامه‌زراندنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره هه‌یه كه ده‌وڵه‌تی كوردستانی تێدایه، به‌ڵام ئه‌وه به خێرایی دروست نابێت. ئامانجی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه و ده‌یپێكن. پرۆسه‌كه كاتی ده‌وێ.
به‌ڵام پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستان تووشی كێشه بووه، ئه‌دی چۆن باس له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌ی؟
یه‌كه‌ی جیۆگرافیی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا به رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌واو ده‌بێت و ئه‌و دوو پارچه‌یه دواجار هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كیی یه‌كترین.
كه‌وایه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بێت، هیچ كاتێك ئێران رێگه نادات هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت؟
ئێرانییه‌كان زۆر زیره‌كانه له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌ڕوانن. ئێمه نابێ تووشی دڵه‌ڕاوكێ بین و ده‌بێ ئه‌وه‌ی به سیاسه‌ت و قسه‌ی نه‌رم ده‌كرێ، قسه‌ی ره‌قی تێدا نه‌كه‌ین.
راسته كورد و فارس له رووی كولتووری و مێژووییه‌وه نزیكییان هه‌یه، به‌ڵام پێتوایه ئێرانییه‌كان رێگه به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان بده‌ن؟ خۆ نموونه‌كه له دوای ریفراندۆمدا زۆر به جوانی ده‌ركه‌وت.
ئه‌وه ئاسان ده‌بێ، دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ته‌نیا عه‌ره‌به‌كان زیانی لێ ده‌بینن و، فارسه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك زه‌ره‌ر ناكه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆنترۆڵی سنووره‌كانی به ده‌سته‌وه گرت، به هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئێران دروست نه‌بووه. جیا له‌وه، حه‌سارێكی باشی بۆ دروست بوو تا ده‌وری ئابلۆقه ئابوورییه‌كانی لێ بداته‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی كورد له داخستنی سنووره‌كان زه‌ره‌ر ده‌كات، سێ ئه‌وه‌نده ئێرانییه‌كان زه‌ره‌ری تێدا ده‌كه‌ن. دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان هه‌ر به زه‌ره‌ری ئێران نییه. ئێران له‌گه‌ڵ 23 وڵاتی سوننه‌ی عه‌ره‌ب دوژمنه و راسته‌وخۆ جیرانن. ده‌وڵه‌تی كوردستان له ئه‌گه‌ری دروستبوونی ده‌بێته له‌مپه‌ر و دیوارێك له نێوان ئێران و ئه‌و وڵاتانه‌دا.
ده‌توانین ئه‌وه له قسه‌كانت وه‌ربگرین كه دژایه‌تیی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، له‌لایه‌ن باڵی توندڕۆی ئێرانییه‌وه بووه نه‌ك باڵی ریفۆرمخواز؟
ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بتوانێ سوپای ئێران كۆنترۆڵ بكات، یارمه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی (روحانی) ده‌دا و ده‌ستی كراوه‌تر ده‌بێ بۆ سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كانی، كه زۆری حه‌زی لێیه له‌گه‌ڵ كورد رێك بكه‌وێت.
پێت باشتره ستراتیژی سیاسیی كورد زیاتر به‌ره‌و توركیا بێت یان ئێران؟ كامه وڵات جێگیرتره؟
ركابه‌ریی نێوان توركیا و ئێران ده‌مێكه، ئه‌وان مێژوویه‌كی كۆنی شه‌ڕی ئیمپراتۆرییه‌كانی عوسمانی و سه‌فه‌وییان هه‌یه. عوسمانییه‌كان چوونه ناو دڵی ئه‌ورووپا و بوونه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌و كیشوه‌ره. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد به‌ریتانیا له شه‌ڕی نێوان عوسمان و سه‌فه‌وییه‌كاندا، پشتی سه‌فه‌وییه‌كان بگرێ و به‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌ورووپا كه‌م بكرێته‌وه. ئیستا ئه‌ورووپاییه‌كان ئه‌وه‌یان له بیره، هه‌ر بۆیه بوونه‌ته به‌ربه‌ست بۆ ئه‌وه‌ی توركیا نه‌بێته ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و قه‌تیش نابێتێ و ئاراسته‌كانیش به‌ره‌و لاوازكردنی توركیان. جیا له‌وه، ئه‌وه‌شمان له بیر بێت كه سه‌مپانییه‌تی به‌هێز له نێوان شیعه و جیهانی مه‌سیحییه‌تدایه. سه‌ره‌ڕای دۆخی ئه‌و دوو وڵاته، كێشه‌ی كورد پێوه‌ندی به شیعه و سوننه‌وه نییه، به‌ڵام نابێ هه‌موو هێلكه‌كانیش بخه‌ینه ناو سه‌به‌ته‌ی وڵاتێكه‌وه.
kdp-
